گوترش داوای چەک داماڵینی حزبوڵڵای لوبنان دەکات

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک خوازیاری چەک داماڵینی حزبوڵڵای لوبنان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئای نیووز ٢٤، ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: ئامادە بوونی لوبنان لە شەڕی سووریا سیاسەتی لوبنان لە بابەتی بێ لایەن بوون لە گۆڕانکارییەکانی ناوچە دەباتە ژێر پرسیار.

گوترش لەو ڕاپۆرتەدا ڕاشیگەیاند: من بۆ جارێکی دیکە داوا لە حزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکە دەکەن کە بە پێی ڕێککەوتنی تایف و بڕیارنامەی ١٥٥٩ خۆ ببوێرن لە هەر جۆرە چالاکییەکی سەربازی لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان.

ئەمینداری گشتیی ڕێکخرتاوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش داوە: ئەم ڕاستییە کە حزبوڵڵا هێشتاش خاوەن چەک و چۆڵێکە کە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ و توانای دەوڵەتی لوبنانە، جێی نیگەرانییە.

نابوبراو هەروەها داوای لە دەوڵەتی لوبنانیش کردووە کە پێشگری بکات گەیشتنی چەک و چۆڵ و جیهازاتی سەربازی بە حزبوڵڵا.

گوترش لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی بە ئاماژە بە ئێران، داوای کردووە وڵاتانێک کە پەیوەندیی نزیکیان لە گەڵ حزبوڵڵا هەیە، ئەو ڕێکخراوە هان بدەن کە چەکەکانیان دانێنە زەوی و وەک ڕێکخراوێکی سیاسیی هەمەلایەنە دەرکەونەوە.

News Code 26331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =