AP ١٣٩٨ گوڵان ٩ ١٤:٤٣

جێگری پارێزگاری کوردستان:

بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر دەفرایەتیەکی گرینگە بۆ گەشەی کوردستان

بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر دەفرایەتیەکی گرینگە بۆ گەشەی کوردستان

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: سپاسی بەڕێوەبەرانی باڵای ئاژانسی هەواڵی مێهر دەکەین کە بەشی زمانی کوردیان لەم هەواڵدەرییە بۆ گەشەی فەرهەنگی کوردستان کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حسێن فیرووزی لە رێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگای میدیا و چاپەمەنیە کوردییەکانی ئێران سەردانی ژووری ئاژانسی هەواڵی مێهری کرد.

لەم سەردانەیدا فیرووزی وتی: وەک ئیدارەی پارێزگای کوردستان و نوێنەرانی دەوڵەت لە پارێزگا، سپاس و ڕێزمان بۆ بەڕێوەبەرانی مێهر هەیە کە بە تێگەیشتنی باش لە کەشی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان، بەشی زمانی کوردیان لە مێهر کردووەتەوە.

فیرووزی زیادی کرد:  ئاژانسی هەواڵی مێهر و بەشی زمانی کوردی ئەم هەواڵدەرییە دەتوانێ وەک پردی پەیوەندی نێوان ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی جیهان و تەواوی کوردەکانی جیهان ڕۆڵی ببینێت  بۆ ڕاکێشانی سەرمایەدانەر و گەشەپێدانی فەرهەنگی و ئابووری کوردستان.

جەختیشی کرد کە ئیدارەی پارێزگای کوردستان و جێگرایەتی کاروباری گەشە ئامادەیی تەواویان هەیە کە بۆ راکێشانی سەرمایەدانەرانی کورد لە هەموو جیهانەوە بۆ کوردستان هاوکاری لەگەڵ بەشی کوردی مێهر بکەن.

فیرووزی وتیشی: لە ڕێگای هەواڵدەریی مێهرەوە کە بەڕای ئێمە دەفرایەتیەکی باشی زمانی و فەرهەنگیە داوا لە هەموو سەرمایەدانەران و داهێنەران و کار خولقێنەکانی کورد لە سەرانسەری جیهان دەکەم بێنە کوردستان، ئێمە هەلیان بۆ دەڕەخسێنن و هەموو یارمەتیەکیان دەدەین تا سەرمایەدانەری بکەن.

 یەکەمین پیشانگا و فستیڤاڵی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکانی ئێران دوێنێ لە سنە دەستیپێکرد و تا سبەینێ سێ شەمە ۱۰ ی گوڵان بەردەوام دەبێت.

News ID 26271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha