بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شۆڕای باڵای فەتوای پارێزگای کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای ئیدانە کردنی ئیعدامی ٣٧ هاووڵاتی شیعە لە عەرەبستان، ڕایگەیاند: بەرپرسانی سعوودی کۆتایی بێنن بە پێشێل کردنی بەردەوامی مافی هاووڵاتیانی.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: کرداری شەرم هێنەرانەی دەولەتی عەرەبستان لە ئیعدام کردنی ٣٧ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی ئەو وڵاتە، بۆتە مایەی ئەسەفی کۆمەڵگای زانایان و ڕۆحانییەکانی سوننەی کوردستان و ئەو کردارە ناژیرانەیە هەست و سۆزی مرۆیی هەموو ئازادیخوازانی جیهانی بۆ هاودەنگی و هاودەردی لە گەڵ ئیعدام کراوان و بنەماڵەکانیان ورووژاندووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوە: ئەوی لەمناوە بۆتە هۆی سەرسووڕمان و ڕاچڵەکانی هەمووان ئەوەیە کە ڕژیمی سعوودی کە ئێستا بۆ خۆی لە زەلکاوی شەڕی پڕ لە زیانی یەمەندا چەقیوە و هێشتاش شەرمەزاری کوشتنی خاشقجی و کارەساتی مێنا و ڕووداوەکەی مەکەیە، چۆنە توانیویەتی دەست بداتە جەمایەتێکی دیکەی لەو چەشنە.
هەروەها شۆڕای باڵای فەتوای پارێزگای کوردستان لە کۆتاییدا وێرای ئیدانە کردنی دەوڵەتی عەرەبستان، ڕاشیگەیاندووە: ئێمە هاوکاتی ئیدانە کردن و دەربڕینی بێزاریمان لەو جۆرە کردارە توندوتیژ و نامرۆڤانەی بەرپرسانی سعوودی، خوازیاری ئەوەین کە چیتر بەرپرسانی ئەو وڵاتە گوێ بدەنە داخوازیی ڕەوای کۆمەڵگای مەدەنی و کۆتایی بێنن بە پێشێل کردنی بەردەوامی مافی هاووڵاتیانیان.
Your Comment