بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریدوون یاسمی بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی نیشتمانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کوردستان لە دیداری نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە قەوارەی یارمەتی بە بژیوی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان، ٢٢ ملیۆن لیتر نەوتگاز هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی نیشتمانی بلاوکردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کوردستان زیادی کرد: لە سوودی داهاتی فرۆشی سووتەمەنی بە هەرێمی کوردستان ١٧ ملیارد و ٤٣ ملیۆن تمەن ڕژاوەتە حسابی ٢٨ هەزار بنەماڵەی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگا.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەشەپێدان بە ڕەوتی چالاکیی پیشەسازی، کشتوکاڵ، بەرهەم هێنان و گواستنەوە وەک ئامانجەکانی ئەو شەریکەیە، راشیگەیاند: لە ساڵی ٩٧ زیاتر لە ١١٧ ملیۆن لیتر سووتەمەنی لە نێوان وەبەرهێنەرانی کەرتی کشتوکاڵی پارێزگادا دابەش کراوە.
یاسمی ئاماژەی بە دابین کردن و ناردنی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن لیتر نەوتگاز بۆ وزەخانەی سیکلی ئاوێتەیی سنە کرد و وتی: سەرەڕای پەیوەندیی گونجاوی ئەم شەریکەیە لە گەڵ ئیدارەکانی دیکەی پارێزگا بۆ دابین کردن و ڕاگرتن و دابەش کردنی بەرهەمە نەوتییەکان، دابین کردنی پاوەجێی سووتەمەنی وزەخانەی سیکلی ئاوێتەیی سنە بە تایبەت لە سنەدا لە خزمەتەکانی دیکەی ئەم شەریکەیە.
Your Comment