AP ١٣٩٨ گوڵان ٣ ١٤:٣٦

نوێنەرێكی پارێزگای مووسڵ هۆشداریی دا:

عێراق هێز ڕەوانە نەکات ڕەنگە مووسڵ بکەوێتەوە دەستی داعش

عێراق هێز ڕەوانە نەکات ڕەنگە مووسڵ بکەوێتەوە دەستی داعش

نوێنەرێكی پارێزگای مووسڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھۆشداریی داوە كە دۆخی ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵ باش نییە و مەترسی ھەیە دووبارە بكەوێتەوە دەستی داعش.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی پارتی، ئەحمەد مەدلوول، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە : دۆخی رۆژئاوای مووسڵ زۆر خراپە و داعش بەردەوام تاوان دژی خەڵكی ناوچەكە ئەنجام دەدات و خەڵك دەڕفێنێت و خەڵكیش ناچارن گوندەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە داعش لەم چەند رۆژەدا دەستی بە جووڵەی زۆر لە ناوچەكەدا كردووە.

مەدلوول باسی لەوەش كردووە کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ مووسڵی داگیر كرد و خەڵكێكی زۆر بووە قوربانی، بۆیە ئەگەر ئێستاش بەپەلە ھێز رەوانەی سنووری قەزای بەعاج و تەلعەبتە و قەزای حەزەر و چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای مووسڵ نەكەن، ھەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ لەو ناوچانە دووبارە دەبێتەوە.

News ID 26180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha