بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی لقێکی گوڵ بەسەرهاتی کیژێکی ٨ ساڵانە کە دەیەوێ بۆ رۆژی مامۆستا لقێکی گوڵ کە دیاری باوکی کۆچکردووی بۆ دایکی بووە لە گەڵ وێنەیەکی باوکی بە دیاری بداتە مامۆستاکەی.
ئەم فیلمە بەرهەمی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییە و تێیدا میدیا ئازادی، عەنبەرتەڵا مەداحی و موسەیب ڕۆستەمی دەوریان گێڕاوە و کۆمپانیای موورچە ئەرکی بڵاوکردنەوەی جیهانیی بەئەستۆ گرتووە.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ۲۰۱۹ Lift-Off هاوکاتی نمایشی فیلمەکانی لە شاری لەندەن لە ١٢ شاری دیکەی جیهان و لەوان شارەکانی سیدنی، مەنچستر، مێلبۆرن، ئامستردام، بەرلین، تۆرێنتۆ، تۆکیۆ، پاریس و نیۆیۆریکیش نمایش دەدرێت.
شایانی باسە، لە پۆستەری ئەو فێستیڤاڵەدا وێنەیەک لە فیلمی "لقێکی گوڵ" (کچێکی گەلیم بەدەست) دەبیندرێ کە نیشاندەری بەهادانی ستافی فێستیڤاڵ بە بەرهەمی تالب ڕەماوەندییە.
Your Comment