ئەمریکا مۆڵەتی چالاکی بە هەندێ لایەنی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دا

ئەمریکا کە لە هەوڵێکی دوژمنانەدا بڕیاری گەمارۆدانی سوپای پاسدارانی دا، لە کارێکی فریودەرانەدا ڕایگەیاندووە کە لایەنە بیانییەکانی پێوەندیدار بە سوپا بەری دەکرێن لە گەمارۆکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا نووسی: ویلایەتە یەکگرتووەکان مۆڵەتی بۆ بەرپرسە دەوڵەتییەکان، کۆمپانیا  ڕێکخراوە نادەوڵەتییە بیانییەکان کە لە گەڵ سوپای پاسداران لە پێوەندیدان، دەر کردوو.

ئەو مێدیا ڕۆژاواییە بە گێڕانەوە لە سێ بەرپرسی ئێستا و پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا، ڕاپۆرتی داوە: ئەو بەری کردنانە کە واشنتۆن لەبەرچاوی گرتووە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسان، کۆمپانیا و ڕێکخراوە نادەوڵەتییە بیانییەکان کە لە پێوەندیدان لە گەڵ سوپا، گەمارۆکان نەیانگرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ڕۆیترز، مایک پەمپئۆ ئەو بەری کردنانەی لە بەرچاو گرتووە و بە پێی شرۆڤەی وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵام بە ڕۆیتێرز، بەری کردنەکان بە ئەو واتایەیە کە بەرپرسانی فەرمی لە وڵاتگەلێک وەکوو عێراق، کە ئەگەری هەیە پێوەندیان بە سوپاوە هەبێت، لە وەرگرتنی ڤیزە بۆ چوون بۆ ئەمریکا بێ بەری ناکرێن.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی دەرنەخراوە، بە ڕۆیتێرزی وتووە کە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ڕیگری بکرێت کە دانوستان و کاری وڵاتەکان، بنەکان و کۆمپانیا بیانییەکان لە گەڵ سوپا و ئەوەی کە کەسێک لە گەڵ سوپای پاسداران گفتوگۆ و وتووێژێک بکات بە ئەو واتا نییە کە دەستی داوەتە چالاکی تیرۆریستییەوە.

پێشتر هەواڵدەرییەکان و میدیا نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەیان کردبووە سەر پاشهاتە بەجێماوەکان لە خستنی ناوی سوپا لە خشتەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمریکا، بۆ وڵاتەکان و بەرپرسە بیانییەکان.

بۆ نموونە لە ٢٨ ی خاکەلێوە ئاسۆشەیتێد پرێس وتبووی ئەگەر بڕیارە خستە ڕیزی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بەری کردنی لە گەڵ نەبێت، ئەگەری هەیە سەرباز و دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لە پێوەندی لە گەڵ بنکە عێراقی و لوبنانییەکان کە لە گەڵ سوپا لە پیوەندیدان، قەدەغە بکرێن.

بە وتەی هەر ئەو هەواڵدەرییە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و هەروەها ژمارەیەک لە ڕێکخراوە هەواڵدەرییەکانی ئەو وڵاتە پێشتر سەبارەت بە پاشهاتەکانی خستنی ناوی سوپا لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆیستییەکان، بە شێوەیەک کە ڕێگری بکات لە پێوەندی گرتن لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی تر، نیگەرانیی دەربڕیبوو.

رۆیتێرز دەڵێت بەری کردنەکانی ئەمریکا دەتوانێت بڕێک لە بەرپرسان و کۆمپانیا بیانییەکانیش کە لە گەڵ ئێران لە پێوەندیدان، بگرێتەوە. ئەو هەواڵدەرییە وتوویشیە کە سوپا بەشێکی گەورە لە ئابووری لە ئێرانی لە کۆنترۆڵ دایە.

ئەو بەری کردنانە دەتوانێت بڕێک لە گرووپ و ڕێکخراوە نادەوڵەتییە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی چالاک لە باکووری سووریا، عێراق و یەمەنیش بگرێتەوە تا ئەو نیگەرانیە کە پێوەندی لە گەڵ گرووپێکی تیرۆریستی بیانی، خۆمەش، دەبێتە هۆ پێشێل کردنی یاساکانی ئەمریکا، چارەسەر ببێت.

لە لایەکی تریشەوە واشنتۆن ئەو مافەی بۆ خۆی هێشتووەتەوە کە هەر تاکێک یان خود ڕێکخراوێکی وڵاتێکی بیانی، کۆمپانیا یا ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان، خزمەتگوزارەکان، پاڵپشتی داراییەکان بە سوپا، بکاتە ئامانجی گەمارۆکان.

بە پێی یاسای ئەمریکا، پێشکەش کردنی پاڵپشتی مادی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان (ئێف تی ئۆ)، کە بە گشتی بریتی دەبێت لە پرسی بەربڵاو لەوانە خزمەتگوزاری یا دارایی بینراو و نەبینراو، تاوان دێتە ئەژمار.

ڕۆیتێرز دەڵێت بڕێک هەڵکەوتە و بەری کردن لەبەرچاو گیراوە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە، لە حاڵێکدا کە دەتوانێت بڕێک دەوڵەت، کۆمپانیا و ڕێکخراوە نادەوڵەتییە بیانییەکان بگرێتەوە، بەڵام ئەو ئەگەرە کە پێوەندی لە گەڵ سوپا ببێتە هۆی سزای کەسانێکی تایبەت لە ئەو دەوڵەت و گرووپانە، کراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، بە پێی قسەکانی وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لێکدانەوە بڕێک بەرپرسە پێشووەکان، ئەو بەری کردنانە [، دەتوانێت بە ئەو واتا بێت کە بەرپرسانی دەوڵەتی ئێرام، یان بەرپرسانی پێوەندیدار بە سوپاوە لە وڵاتگەلێک وەکوو عێراق یان عومان، خۆمەش بری دەکرێن لە سزا و گەمارۆکان.

بەم حاڵەوە هێشتا بە وردی دیار نییە ئەو بەری کردنانە، بە شێوەی ڕوون سەبارەت بە پرسگەلێک وەکوو دەرکردنی ڤیزا، بڕیارە چۆن بەڕێوە ببرێن.

News Code 26155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =