پەیوەندی لەگەڵ سووریا بۆ ئێران زۆر گرینگە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەردەوام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێداگرین لە قەرزداربوونی خەڵکی جیهان بە دەوڵەت و گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە داعش و گرووپگەلی تیرۆریستی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە درێژەی دیدارەکانی لە گەڵ بەرپرسانی سووریا، لە گەڵ عەماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیداری کرد و سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی نێوان دوو وڵات و گۆرانکارییەکانی ناوچە ڕایان گۆڕییەوە.

لەو دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی سووریا وێرای نرخاندنی پاڵپشتییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە سووریا و هاوخەمیی بۆ ڕووداوی لافاوی ئەم دواییە لە چەندین پارێزگای ئێران، وتی: گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی زەروورەتی تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کە لە یەک بەرەدان؛ پەیوەندییەکانی ئێران و  سووریا لە هەموو بوارەکاندا دەبێ شیاوی لە خۆبوردووییەکانی ساڵانی ڕابردووی دوو وڵات بێت. ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک کۆماری سووریا بەردەوام جەختی لە یەکەمایەتیی ئامادەبوونی کۆمپانیاگەلی ئێرانی بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا کردووە و داوای لە هەموو دەزگاکانی دەوڵەتیش کردووە کە هەموو دەفرایەتیان بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران بخەنە گەڕ.

لەو دیدارەدا محەمەد جەوا زەریف جەختی کرد: پەیوەندی لە گەڵ سووریا بۆ ئێمە زۆر گرینگە و باوەڕمان پێیەتی.

وتیشی: بەردەوام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێداگرین لە قەرزداربوونی خەڵکی جیهان بە دەوڵەت و گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە داعش و گرووپگەلی تیرۆریستی و خۆشحاڵین کە لەو رێگەدا لە پەنای ئێوە بووین و ئەو بابەتە لە مێژووی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتدا تۆمار دەبێت؛ ئەرکی ئەوڕۆی ئێمە دەروونی کردنی دەسکەوتەکانە کە بە خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان لە هەمبەر گرووپگەلی تیرۆریستی لە سووریادا مسۆگەر بووە.

News Code 26079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =