٤ مێش لە ژێر پێڵووی چاوی ژنێک هێلانەیان کردووە

ژنێکی تایوانی کە بە بۆنەی ئەگەری چڵکی چاوەوە چووبووە لای پزیشک، تێگەیشت کە ٤ مێشی بچووک لە ژێر پێڵووی چاوی ئەودا هێلانەیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینپندنی، ژنێکی تایوانی کە وایدەزانی چاوی چڵکی هەبووە، پاش چوون بۆ لای پزیشک تێگەیشت کە ٤ مێش لە ژێر پێڵووی چاوی ئەودا ژیان دەکەن.

ئەو مێشانە لە ئاوی ناو چاوانی ئەو دەیانخواردەوە.

ئەو ژنە ٢٩ ساڵە چووبووە نەخۆشخانەی زانکۆی فۆیان، پزیشکەکان بە دۆزینەوەی  ٤ مێش لە ژێر پێڵووی هەڵاتووی ناوبراو سەریان سووڕ ما. بە وتەی پزیشکان ئەمە یەکەم جارێکە کە ئاوە ڕووداوێک لە جیهان ڕووی داوە.

هانگ چانگ تینگ بەرپرسی بەشی چاو پزیشیکی نەخۆشخانە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وتی: من شتێکم بینی کە شێوەی پێی مۆرک دەدات. پاشان بە یارمەتی میکرۆسکۆپ بە ئارامی بە بێ خەسار بە مۆرکەکان ئەوانەم کێشایە دەرەوە. سەیر ئەوە بوو کە مێشەکان بە تواوەتی بە زیندوویی لە چاوی ژنە تایوانییەکە هاتنە دەرەوە.

ئەو ژنە وتبووی کە لە کاتی خاوێن کردنەوەی گۆڕی یەکێک لە خزمەکانی لە ناکاو هەستی کرد کە شتێک چووەتە ناو چاویەوە.

ئەو وا بیری دەکردەوە خاک و خۆڵ چووەتە ناو چاویەوە و چاوانی بە ئاو شوشت. بەڵام ئێشی ناوبراو زیاتر بووەوە و شەو چاوی هەڵهات.

News Code 25984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =