هەڵوێستی دوژمنانەی پەمپێئۆ دژی سوپای پاسداران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستە دوژمنانەکانی کۆشکی سپی دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستە دوژمنانەکانی کۆشکی سپی دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی دووپات کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەنیا چەند خولەک پاش بڵاو بوونەوەی بەیانییەی دوژمنانەی کۆشکی سپی دژی سوپای پاسداران، لە هەوڵێکدا بە مەبەستی راکێشانی ڕای میدیاکان لە لێدوانێکدا وتی: سوپا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەناسین. ئێستا وڵاتەکان ئەبێ لە پێوەندی نەگرتنیان لە گەڵ سوپا دڵنیا ببنەوە.

ناوبراو درێژەی دا کە سوپا، گرووپە تیرۆریستییەکان ڕێنوێنی دەکات و هەوڵ دەدات تا خۆی وەکوو بنکەیەک لە ناو دەوڵەتی ئەو وڵاتە بداتە نیشان.

پەمپێئۆ بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەک پاگەندەی کرد: سوپا هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەوڵی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی دەدا. لە ساڵی ١٩٤ دژی هێزەکانی ئێمە لە بەیرووت ئۆپراسیۆنی ئەنجام دا، سوپا هەوڵی دا تا باڵویزی عەرەبستان لە ئەمریکا تیرۆر بکات. بڕێک لە ئەندامانی سوپاش لە پێوەندی لە گەڵ ئەو جۆرە کارانە لە ئەمریکا دەستگیر کران.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: سوپا پاڵپشتی دەکات لە حزبوڵلا و جیهادی ئیسلامی. سوپا پاڵپشتی دەکات لە گرووپە فەلەستینییەکان. سوپا لە دەوڵەتی سووریا پاڵپشتی دەکات. ئەو کارەی ئێمە بەر بە کارەکانی ئێران دەگرێت. سوپا بەشێک لە بنەڕەتی ئابووری ئێرانە؛ کەواتە هەوڵ بۆ ئەوەی کە بزانین سوپا لە چ بەشگەلێک لە ئابووری ئێران دەستی هەیە، ئەستەمە.

بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بە بێ سەرەنج بە یارمەتییەکانی تاران لە شەر دژی داعش لە سەر داوای دەوڵەتە یاساییەکانی عێراق و سووریا پاگەندەی کرد: قاسم سڵێمانی بەرپرسی کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە عێراقە. کارزاری گوشاری ئێمە بە ئامانجی وەڵام دانەوەی سوپا لە بەرانبەر هەوڵەکانیەتی و پەیامێکی ڕوون دەنێرێت بۆ قاسم سڵێمانی، لە سەر ئەوەی کە کارەکانی قبووڵ نەکراوە.

ناوبراو هەڕەشەکانی کۆشکی سپیی بەم شێوەی درێژە دا: هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێمە شتێکە کە ئێران ئەبێ زیاتر لە یەک جار بیری لێ بکاتەوە. پێشتر لە مانگی مەی ساڵی ڕابردوو، ١٢ بابەتمان بۆ ئێران ڕاگەیاند. داوامان لە ئێران کرد کە بە هاویشتنی مووشەک بۆ عەرەنستان گیانی سەربازەکانی ئێمە نەخاتە مەترسییەوە.

News Code 25936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =