هەوڵی ئەمریکا دژی سوپا، بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە

جێگری بەڕێوەبەرایەتی بەسیج بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر سوپا بخرێتە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان دەکەوێتە مەترسییەوە، وتی: هیوادارم ژیر بن و ئاوەها کارێکی ناژیرانە ئەنجام نەدەن.

سەردار پاشا موحەمەدی جێگری بەڕێوەبەرایەتی بەسیج لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە بڵاو کردنەوەی بڕێک هەواڵ لە سر هەوڵی ئەمریکا بۆ خستنە ناوی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەلان، بە ئاماژە بە وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە بەرپرسانی ئەمریکا وتی: بە وتەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەرپرسانی ئەمریکا لەوانە سەرۆک کۆمارەکەیان بەڕاسی وەحشین.

ناوبراو درێژەی دا: هەوڵی بەرپرسانی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران و هێزە شۆڕشگێڕەکان لە سەر دوژمنییە.

جێگری بەڕێوەبەرایەتی بەسیج لە درێژەدا بە ئاماژە بە شکستە سیاسی و هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: پێکهاتنی بەرەی بەرخۆدان بە رێبەرایەتی ئێرانی ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، بووەتە هۆی شکستی بەردەوامی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان و قبووڵ کردنی ئەو شکستانە بۆ ئەمریکییەکان زۆر ئەستەمە.

سەردار موحەمەدی زیادی کرد: هەوڵی ئەمریکا بۆ خستنی ناوی سوپای پاسداران لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هۆی لاوازی و ڕقیانەوە لە سەرکەوتنەکانی ئێران لە ٤٠ ساڵی ڕابردوویە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستی فەرماندەی گشتی سوپا لە سەر هەوڵی ئەمریکا دژی سوپا وتی: هەڵوێستی سوپای پاسداران هەر ئەوەیە کە فەرماندەی گشتی سوپا ڕایگەیاند؛ واتا ئەگەر ئەوان ژیر نەبن و سوپای پاسادران بخەنە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و سوپای باسداران بەرەوڕڕی دەبێتەوە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان بە دڵنیاییەوە دەکەونە مەترسییەوە.

News Code 25919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =