بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە منار، حزبوڵڵا بە دەرکردنی بەیانییەیەک رایگەیاند: لە حاڵێکدا کە ئێرانییەکان بە شێوەی مرۆیی و ئەخلاقی لە گەڵ ڕووداوی لافاو لە ئەو وڵاتە بەرەو ڕوو دەبنەوە بەڵام ئەمریکا بە شێوەی وەحشیانە بە هۆی گەمارۆکان دژی تاران بەر بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە تایبەتی لە رێگای بانکەکانەوە بە ئەو وڵاتە دەگرێت.
لە درێژەی ئەو بەیانییە جەخت کراوە: دەولەتی وەحشی ئەمریکا جگە لە ئەوە، بۆ دانانی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە خشتەی تیرۆریزم و گەمارۆی پلان ڕێژی دەکات لە حاڵێکدا کە سوپا لە پاڵ هێزە چەکدارەکان ڕۆڵی گەورەی لە یارمەتی بە خەسار لێدراوان و ڕزگار کردنی هاووڵاتیان هەبووە.
Your Comment