بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەحمەد ئەمیر ئابادی فەراهانی , پەرلەمانتاری ئێرانی ڕایگەیاند: نوێنەرانی مەجلیس خەریکن واژۆ بۆ پشتیوانی مەجلیس لە سوپا کۆدەکەنەوە.
وتیشی: لە ئەگەرێکدا کە ئەمریکا سوپا بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان, گەڵاڵەیەکی بەپەلە بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ ئەم کارەی ئەمریکا پەسەند دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ ئەوەی سوپا بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان جەخت کراوە که ئەگەر ترامپ کاری وا بکان , مەجلیس گەڵاڵەیەک بۆ دژایەتی ئەم داپەڕەی ئەمریکا پەسەند دەکات.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا ئەگەر سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆریستیەوە.
News ID 25903
Your Comment