بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ سی بی ئێس بە وتنی ئەو پرسە وتی: ئەمریکا ئیزن نادات کە عەرەبستان ببێتە هێزێکی ناڤۆکی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خۆی و ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە هەرگیز چەکی ١٥٠ ملیار دۆلاریمان نەداوەتە سعوودییەکان و ئیزنیش نادەین کە بتوانن بە چەکی ناڤۆکی هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا بکەن.
سپۆتینکیش بە بڵاو کردنەویە ئەو هەواڵە وتوویە کە مەبەستی پەمپئۆ لە چەکی ١٥٠ ملیار دۆلاری، پاگەندەیەکە کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران هێنراوەتە ئاراوە و دەوترێت کە دەوڵەتی ئۆباما ١٥٠ ملیار دۆلاری داوەتە ئێران.
پەمپئۆ لە حاڵێکدا ئەو پرسەی هێناوەتە ئاراوە کە ڕیک پری وەزیری وزەی ئەمریکا پشت ڕاستی کردووەتەوە کە ئەمریکا شەش مۆڵەتی نهێنی بۆ چەند کۆمپانیا دەرکردووە کە بە پێی ئەوە ئەوان دەتوانن تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بفرۆشنە عەرەبستان.
Your Comment