بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری هونەری، سینەمایی و دەنگ و ڕەنگی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: گرووپی مۆسیقای نەریتی عێرفانیی "خەلیفه غەوسی" لە سەر داوای وەزارەتی فەرهەنگی بەنگڵادێس و لە پێناو هاوکاری و پەرەدان بە پەیوەندیگەلی فەرهەنگیی نێوان دوو وڵات، بەشداری سێهەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای سۆفی لە شاری چیتاگۆنگی ئەو وڵاتە بووە.
سامان ئەحمەدی بە ئاماژە بە بەشداریی گرووپگەلی هونەریی دیکەی وڵاتانی ئیسلامی و لەوان هیندستان، میسر، نەپاڵ و ئێران لەو فێستیڤاڵە، وتیشی: سێهەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای سۆفی لە مەودای رۆژانی ٦ تا ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵی هەتاوی بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا گرووپی مۆسیقای عێرفانی "خەلیفه غەوس"ی کوردستان بە نوێنەرایەتی لە ئێران پلەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەی مسۆگەر کرد.
شایانی باسە، ئەندامانی گرووپی خەلیفە غەوس پێکهاتووە لە: مامۆستا عەبدولڕەحمان (تاکبێژ و دەفژەن)، مامۆستا عەڵیڕەزا غەوسی (تاکبێژ، هاوبێژ و دەفژەن)، ئەدیب جەوانمەردان (هاوبێژ و دەفژەن) و عێرفان غەوسی (هاوبێژ و دەفژەن).
Your Comment