هەوڵی رۆژئاوا بۆ بەناوخۆوە کردنی تێکشکانەکەی داعش لە باغۆز

هاوکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک سەبارەت بە تێکشکاندنی داعش لە باغۆز، سەرکردەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا هەوڵ دەدەن کە ئەو سەرکەوتنە بە ناوی خۆیانەوە تەواو بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بی‌بی‌سی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەواڵی پاککردنەوەی یەکجاریی باغۆز لە تیرۆریستانی داعشی کە رۆژی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی سووریای دیمەکراتیک (هەسەدە)ەوە ڕاگەیێندرا، تەواو هەوڵی خۆی بۆ بەناوی خۆوەکردنی ئەو سەرکەوتنە خستۆتە گەڕ.

ناوبراو وێرای پێشوازیی لە بابەتی "کۆتایی خەلافەتی داعش لە سووریا"، ئیدعای کرد کە ئەمریکا تا کاتی شکستی یەکجاریی داعش لە ئامادەیی تەواودا دەبێت.

کۆشکی سپی-ش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە زمانی ترامپ‌ەوە، ئیدعای درێژەی هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش کرد.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەمریکا لە هەر کات و شوێنێکدا کە پێویست بێت، بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی خۆی دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنساش کە لەم رۆژانەدا سەرقاڵی نۆزدەهەمین حەوتەی بایکۆتی هێلەک زەرەدەکانە، لە کاردانەوە بە ئازادی باغۆز لە بندەستی داعش، لە لێدوانێکی هاوشێوەی ترامپ‌دا وتی: هەڕەشەکان وەک خۆیانن و شەڕ لە دژی تیرۆریزم درێژەی دەبێت.

ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش کە لەم رۆژانەدەا سەرقاڵی نامتمانەیی پەرلەمان بە پڕۆژەیاسای برگزیت و ئەگەری دەست لە کار کێشانەوەیەتی، لە لێدوانێکی وەک دوو رێبەری دیکەی رۆژئاوایی، شکستی داعش لە باغۆزی بە پێشکەوتنێکی مێژوویی هەڵسەنگاند و ئیدعای کرد کە دەوڵەتەکەی ئەو پابەند دەبێت بە ڕیشەکێش کردنی یەکجاریی بیرۆکەی ژاراویی داعش.

News Code 25756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =