شانەی سەرەکی داعش لە ئەفغانستان تێک شکا

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: شانەی سەرەکی داعش لە ئەفغانستان تێک شکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، نوسرەت ڕەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ مێدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: شانەی سەرەکی داعش لە وڵات ڕیشە کێش کرا.

وتەبێژی وەزاەرتی ناوخۆی ئەفغانستان لە کۆنفڕاسنێکی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە دەستکەوتەکانی ئەفغانستان لە ساڵی ١٣٩٧ وتی: تێکشکانی شانەی سەرەکی داعش و کوشتنی سەعد ئەرهابی فەرماندەی گشتی تیرۆریستەکانی داعش لە ئەفغانستان لە دەستکەوتەکانی ئەمساڵی سەربازانی ئەفغان بووە.

نوسرەت ڕەحیمی لە درێژەدا زیادی کرد: هەروەها ٦٥٠ کەس لە کەسە سەرەکی، فەرماندە، والیان و فەرماندرانی تاڵیبانیش لە ئۆپراسیۆنی ئەمساڵی سەربازانی ئەفغانستان کوژران.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: سەربازانی ئەفغانستان لە ئەمساڵ زیاتر لە ٦ هەزار و ٢٠٠ ئۆپراسیۆنی هاوبەش و سەربەخۆیان بەڕێوە بردووە کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە زیاتر لە ٤ هەزار مین و هەزار و ٧٠٠ پارچە چەکیش دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.

News Code 25731

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =