AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٧ ١٠:٣٠

قالیباف: ئێمە نەوت نەفرۆشین کەس لەم ناوچە بۆی نییە نەوت بفرۆشێت

قالیباف: ئێمە نەوت نەفرۆشین کەس لەم ناوچە بۆی نییە نەوت بفرۆشێت

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوت نافرۆشین کەس نەوت نافرۆشێت، وە ئەگەر ئاسایشمان مسۆگەر نەکرێت هیچ ژێرخانێک ئەمن نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قالیباف ئاماژەی بەوەشکرد: دوژمن پێیوابوو بە نەهێشتنی فەرماندەکان دەتوانێت بەرخۆدان لە لوبنان بوەستێنێت، بەڵام ئەزموون و پێشهاتەکانی دوو ساڵی ڕابردوو دەریخست کە بەرخۆدان پشت بە تاک نابەستێت، بەڵکوو پێکهاتەیەک دروست بووە کە دوژمنی بەرەو بنبەست بردووە و لە هەر سیناریۆیەکدا بێهیوای کردووە. وتیشی: دوژمنان و هەموو خەڵکی جیهان بینییان کە خوێنی پاکی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان ئەم پرۆسەیەی زیندووتر و بەهێزتر کردووە.
ڕاشیگەیاند کە پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە سەردەمی تۆقاندن و هەڕەشەکردن بۆ لەناوبردنی ئەم میللەتە شارستانییە کۆتایی هاتووە.

ڕێبەرانی کۆشکی سپی دەبێ ئەوە بزانن کە نەتەوەی ژیر و مێژووسازی ئێران هەرگیز بە هێڵ کێشان، قسەکردن، یان گەمارۆی ئاسمانی و بازرگانی پاشەکشە ناکات و وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر دەستدرێژی و سەرکێشانە وەڵامێکی توند و پەشیمان کەرەوە و ورد و خێرا دەبێت.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "سەرۆکی وەهمینی ئەمریکا لەم دواییانەدا قسەی لەسەر گەرووی هورمز و تێپەڕبوونی کەشتیەکان بەم گەرووەدا کرد، کە ئەمەش دووبارەبوونەوەی ئیدیعاکانی پێشووە، و ڕاستی ئەم هەڵوێستە درۆینانە بۆ هەمووان ئاشکرایە.

جەختیشی کرد: پێویستە هەم ئەمریکییەکان و هەم وڵاتانی دیکەش بزانن، وەک پێشتر وتمان، لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوت نەفرۆشین، کەس نەوت نافرۆشێت، و ئەگەر ئاسایشمان مسۆگەر نەبێت، هیچ ژێرخانێک سەلامەت نابێت”.

News ID 60518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha