دوایین ئامانجی داعش و ڕۆڵی ئەمریکییەکان/ ئەو ناوچانە کامانەن؟

داعش بە زووی لە سووریا کۆتایی دێت؛ بەڵام پرسیارێک کە لێکۆڵەران و چاوەدێرانی کاروباری گرووپە تیرۆریستییەکان بیری لێدەکەنەوە، ئامانجی دوایی تەکفیرییەکان و ڕۆڵێکە کە ئەمریکا لە ئەو بوارە دەیگێڕێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: سەبارەت بە پێوەندی ئەمریکا لە گەڵ داعش باسی زۆر کراوە؛ لە هەڵوێستی برێک سەرچاوەی عێراق لە سەر یارمەتییەکانی واشنتۆن بە تەکفیرییەکان کاتێک کە لە ناوچەیەک لێیان دەقەوما تا داخستنی یارمەتی بۆیان کە زیاتر بە ئەو پاساوە کە هەڵە رووی داوە، ئەنجام دەبوو.

لە هەواڵی پێوەندیدار بە هلی برنەکانی ئەمریکا لە ناوچەگەلێک کە پێشتر لە کۆنترۆڵی داعش بوون لە عێراق تا هەواڵی پێوەندیدار بە دەستیر کردنی بەغدادی سەرکردەی داعش لە لایەن سەربازانی ئەمریکیی لە عێراق و گواستنەوەیان بۆ بنکەیەک لە سووریا بوو.

ئەو پرسە کاتێک زیاتر هۆی بیر کردنەوەیە کە ئاوڕ بدەینەوە لە سەر پێوەندی داعش و ئەمریکا و قسەکانی کایکل فلین سەرۆک پێشووی ئاژانسی هەواڵگری بەرگری ئەمریکا بیر بهێنینەوە کە راگەیاندبوو: بزووتنەوە تەکفیرییەکان لەدایک بووی ئەو سیاسەتانە نییە کە لە سەر نەزانی و بێ ئەزموونی دانراون بەڵکوو سەرچاوە لە بڕیارگەلێکەوە دەگرێت کە بە زانیاری و بڕیار و ئیرادەوە و بە شێوەی سەداسەد لە لایەن واشنتۆنەوە گیراوە. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ بە گواستنەوەی چەک و گەیاندنی بە گرووپە تەکفیری توندڕەوەکان و ئەلقاعیدە یارمەتیدەریان بوو لە عێراق .

لە دۆخێکدا کە شەڕ دژی داعش لە دوایین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی خۆی؛ هۆشدارییەکان سەبارەت بە گواستنەوەی داعشییەکان بە تایبەتی سەرکردەکانیان بۆ ناوچەیەکی قەیراناوی دیکە لە ناوچەکە و جیهان زیادی کردووە.

عومەر معربونی سەرتیپی خانەنشین کراوی لوبنانی لە گفتوگۆیەک لە گەڵ سپۆتینک سەبارەت بە ئەو کارە مەرسیدارەی گواستنەوەی سەرکردەکان و ئەندامانی داعش لە سووریا پاش کۆتایی کاری تیرۆریستەکانی داعش لە باغۆز لە دەڤەری دەیرەزوور هۆشداریی دا.

ناوبراو زیادی کرد: زانیری ورد لە سەر ئەوەی کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە داعش بوونی نییە بە تایبەت کە ئەمریکییەکان گومانیان لە سەرە و ئەندامانی ئەو گرووپە بۆ بەکار هێنان دەبەنە شوێنی تر. بەڵگەگەلێک هەن کە نیشانی دەدات کە ئەندامان و سەرکردەکانی داعش لە ڕێگای کۆپتەر و ئامێری دیکەوە گواستراونەتەوە. داعش لە باری ئۆپراسیۆنەوە بەم زووانە کۆتایی دێت و ناوچەی قەیراناوی زۆر هەیە لە جیهاندا کە ئەگەری گواستنەوەی سەرکردەکان و ئەندامانی ئەو گرووپە بۆ ناوچەگەلیکی دیکە هەیە بە تایبەت ئەوەی کە ئەمریکییەکان ئامانجگەلێکیان چ لە عێراق و سووریا و چ لە ناوچەکانی تری و جیهان هەیە کە دەیانەوێت بە یارمەتی داعشییەکان پێی بگەن. نیمچە دوورگەی سینای میسر و وڵاتانی ئەفریقی وەکوو جەزایر و نیجریا لە ئەو ناوچانەن کە ئەگەری هەیە داعشییەکان بگوازنەوە بۆ ئەوێ.

ناوبراو سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریاش ئەو جۆرەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاندبوو، وتی: لە چرکەی یەکەمەوە من قانع نەبووم کە ترامپ ئەو بڕیارە بەرێوە ببات و و هۆکاری ڕازی نەبوونی من لە ئەو پرسە بنەڕەتییەوە سەرچآوەی دەگرت کە ئەمریکا هێشتا ئامنجگەلێکی لە سووریا هەیە کە دەتوانێت بە ئەوەی کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناوی لێدەنێت، بەدی بهێنێت و بەرەو هەوڵی دابەشکارانە لە ڕێگای قەسەدە وە بڕوات و ئەوەش ئەگەری هەیە.

مەعرووبی زیادی کرد: بوونی ٤٠٠ هێزی ئەمریکی سەرپۆشێکی سیاسی بۆ ماوەیەکی نە ئەوەندە کورت بۆ کوردە جودایی خوازەکان دروست دەکات.

ناوبراو وتی: لە هیچ کەسێک شاردراوە نییە کە ئامانج لە پێکهێنانی داعش ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش و پاوەجێی لە نێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە. یەکێک لە بەڵگە بڵاو بووەکان لە لایەن ئاژانسی هەواڵگری بەرگری ئەمریکاوە نیشانی دەدات کە پێکهێنانی داعش لە سووریا یارمەتیدەری سیاسەتەکانی ڕۆژاوا لە ناوچەکەیە.

بە هەر حاڵ ئەمریکا بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی و لە درێژەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و پاڵپشتی لە تێلاڤیڤ و خەسار گەیاندن بە دژبەرانی سیاسەتەکانی خۆی لە هیچ هەوڵێک لەوانە ئاژاوە و شەڕ نانەوە و تا وێران کردنی شارەکان و کوشتنی خەڵکی سڤیل خۆی نەبواردووە و دۆخی ئەفغانستان و عێراق، سووریا، یەمەن و زۆربەی ناوچەکانی تر سەلمێنەری ئەو پاگەندەیەن.

ئامانجەکانی ئەمریکا لە گواستنەوەی تیرۆریستەکان

موحەمەد ماهر موقع پەرلەمانتاری سووریا لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر رایگەیاند: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نایاسایی و ناڕەوایە و بە بێ ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا ئەنجام دراوە و ئەوەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە سەر بنەڕەتی ڕێز لە سەروەرایەتی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە هەمان پێوەندیدا رووسیا چەندین جار داوای لە واشنتۆن کردووە کە هێزەکانی لە سووریا بباتە دەرەوە بە تایبەت ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش پاڵپشتی دەکەن. ئامانجی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی ئەمن، لە ناوبردنی ناوچەکە و پەرەپێدان بە تیرۆریزم و توندڕەوی بۆ خزمەت بە پیلانی زایۆنی- ئەمریکی لە ناوچەکەیە.

لە کۆتاییدا دەتوانرێت بوترێت کە لە هیچ کەسێک شاردراوە نییە کە واشنتۆن و هاوەپەیمانەکانی تیرۆریستەکانیان دروست کردووە و لە دۆخێکدا کە پاگەندەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەکەن، لە تیرۆریستەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن و هاوپەیمانی ناسراو بە دژە داعش و کارەکانیان نیشاندەری ئەوەیە؛ چونکوو شەڕکەرەکانی ئەو هاوپەیمانییە ژێرخانەکانی سووریا و خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج و ئەمە لە حاڵێداکیە کە تیرۆریستەکان ناکەنە ئامانج.

News Code 25614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =