بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وت: ئەگەر لە جیهاندا بە دوای ستەمکارێک بگەڕێین ئەو ستەمکارە تۆی.
ئەردۆغان وتی: ئەگەر بە دوای هان دانی ئێمەی هەرگیز سەرناکەوی چونکوو ئێمە باوەڕمان بە ئایینێکی جیهانی هەیە کە ئێمە لە بەرابەر ئاوەها نوخسانێکەوە دپارێزێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئایا ئەو کەسانەی کە لە پێڵاوەوە چوونە ناو شوێنی پیرۆزی ئێمە بەیتولموقەدەسەوە پۆلیس و سەربازانی تۆ نەبوون؟ ئەوە چۆن پاساو دەکەی؟
ئەردۆغان سەبارەت بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە کونسوڵخانەی عەرەبستان وتی: پرسی خاشقجی شوێن دەگرین و ئەگەر پێویست بێت دەیکێشینە دادگای نیودەوڵەتی.
ناوبراو زیادی کرد: ئایا ئەورووپییەکان دژی بکوژی ئەو ڕۆژنامەڤانە موسڵمانە دەنگیان هەڵێنا؟
ئەردۆغان بە یەکێتی ئەورووپای وت: بە ئەوەوە کە ئیعدام لە یەکێتی ئەورووپا قەدەغەیە چلۆن داوەتی سیسی سەرۆک کۆماری میس بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی شەرمولشەیخ قبووڵ دەکەن؟ لە حاڵێکدا کە ناوبراو جەنایەتی کردووە؟
Your Comment