بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە درێژ کردنەوەی دۆخی نائاسایی هاوپەیوەند بە ئێران هەواڵی دا.
ترامپ لەو بەیاننامەیەدا جەختی کردووە کە دۆخی نائاسایی نیشطیمانی سەبارەت بە ئێران کە سەرەتا ۱۵ی مارچی ۱۹۹۵ پەسەند کرا، هێشتا پێوسیتە کە بەردەوام بێت بۆ ساڵێکی دیکەش.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ۱۲۹۷۵ و بە ئامانجی بەرەنگاریی لەگەڵ هەڕەشە نائاساییەکانی ئێران دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆخی نائاسایی نیشتیمانی درێژ دەکرێتەوە.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کردووە و پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە ئێران خەریکە پەرە بە چالاکی مووشەکی و تێکدەرانەی خۆی لە ناوچەکە دەدات و پشتیوانی تیرۆریستە.
ئەم بڕیارە دەرەتانی ئەوە بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەدات کە داراییەکانی ئێران رابگرێت و زۆربەی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.
Your Comment