بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە دیداری نووری مالیکی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بەرپرسی گشتی پارتی ئیسلامی دەعوەی عێراق ئاشكرای کرد: پێوەندی برادەرانە و دۆستانەی دەوڵەت و نەتەوەکانی ئێران و عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە هەوڵی بەرپرسانی دوو لایەن بە باشی پارێزراوە و ڕوو لە گەشەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەردەوام پێوەندی باش لە نێوان ئێران و عێراق بووە، وتی: کەسە بەناوبانگەکان و سیاسییەکانی عێراق لە هەر پۆستێکدا ڕۆڵی گرنگ لە گەشە، ئاسایش و پاوەجێی ئەو وڵاتە و پێوەندی دوو لایەنەی تاران- بەغدا دەگێڕن.
سەرۆک کۆمار بە دەست خۆشی لە هەڵوێستی پەرلەمان و دەوڵەتەکانی ڕابردووی عێراق لە بواری پێوەندی و هاوکاری دوو لایەنە، ئاشكرای کرد: لە سەر گەشەی پێوەندی و هاوکارییەکان لە گەڵ عێراق لە سەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش جەخت دەکەین.
نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقیش لە ئەو دیدارە، سەفەری دکتۆر ڕۆحانی بۆ عێراقی سەفەرێکی گرنیگ و مێژوویی لە پێوەندییەکانی دوو ولات وەسف کرد و بە جەخت لە سەر پاڵپشتی تەواوی پارتەکان و گرووپە سیاسییەکانی عێراق لە پەرەسەندنی پێوەندی لە گەڵ ئێران وتی: ئێران و عێراق دەتوانن پێوەندی و هاوکارییەکانی خۆیان لە بواری جیاواز لەوانە ئابووری، بازرگانی، سەرمایەدانەری و هاوکارییە نیودەوڵەتی و نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە ڕابردوو پەرە پێ بدەن.
Your Comment