بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند: ئەبووبەکر بەغدادی لە تیرۆر ڕزگاری بووە و لە ناوچەی باغۆزی سووریا هەڵاتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرکردەیەکی دەستگیر کراوی داعشی بە هێزە کوردەکانی سووریای وتووە بۆمبێک لە سەر ڕێگای هاتوچووی ئۆتۆمبێلەکەی بەغدادی دانراوە تا تیرۆر بکرێت بەڵام بەغدادی پێزانیوە و هەڵاتووە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەغدادی هەست بە مەترسی زۆر دەکات چونکوو هەمووان لە دوای تیرۆر کردن و دواتر جێنشینی ئەون.
شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند: زۆربری ئەو داعشیانەی لە باغۆزی سووریا دەرچوونە بەیعەتی خۆیان لەگەڵ بەغدادی هەڵوەشاندووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە