بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "روسیا الیوم"، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدەن.
ڕاشیگەیاند: پەکەکە لە سەخڵەتترین دۆخ و سەردەمی خۆیدا بە سەر دەبات و ئێمە لە گەڵ ئێران ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی ئەنجام دەدەین.
وەزیری ناوخۆی تورکیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هاوکاریی تاران بۆ چێکردنی دیوار لە سنوورەکانی دوو وڵات کرد و وتی: لە ئێستادا کەمتر لە ٧٠٠ کەس لە هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی وڵاتی تورکیادان.
ناوبراو بە ئاماژە بە گیرانە بەری ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویست لە سنوورەکانی تورکیا بۆ رێگری لە هاتوچۆی پەکەکە بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە، وتیشی: لە مانگی ژانڤییەوە تا ئێستا تەنیا ١٢ کەس لە هێزەکانی پەکەکە توانیویانە دزە بکەنە ناو خاکی تورکیاوە.
Your Comment