ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی هۆشداری رێبەری باڵا بە متمانەکردن بە ئەورووپا

بڵاوبوونەوەی بەشگەلێک لە لێدوانەکانی رێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بە زەروورەتی متمانەنەکردنی دەوڵەتی ئێران بە ئەورووپا، ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی بیانی بە دواوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵای شۆڕش لە پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی (١٣٩٧) لە دیداری وەفدی دەوڵەت، وێرای ڕەخنەگرتن لە گرێ‌دانەوەی کێشەگەلی ئابووریی وڵات بە کاروبارێک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی وڵاتە و لەوان بەرجام و پاکێجی ئەورووپی، ئەو کارانەی بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی وڵات زانی.  

بەرێزیان هەروەها وێرای ئاماژە بە دوژمنایەتی و دزێویی ئەورووپا هەمبەر بە ئێران، کرداری ئەورووپا و چاوەروان ڕاگرتنی وڵات‌یان بۆ پێدانی پاکێجی ئەورووپی‌ پێشبینی کرد بوو.

رێبەری باڵا لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند: ڕەوتەکە شلگێرانە لە بازنەی توانستەکانی وڵات پێوشوێن بگرن و چاوەروانی ئەم و ئەو نەبن. ئێمە رۆژێک کێشەگەلی ئابووریی وڵات مەخەنە ئەستۆی بەرجام دەکەین، بەڵام بەرجام نەیتوانی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەمان چارەسەر بکات و یارمەتییەکی بەرچاومان بداتێ؛ و بینیمان کە لە ئەنجامدا خەڵکی هەمبەر بە بەرجام شەرتی بوون و کاتێک ئەو کابرایە [سەرۆک کۆماری ئەمریکا] دەیەوێ لە بەرجام بێتە دەرێ، تا کاتێک کە ئەو دەڵێت دەچمە دەرێ، ئێمە هەروا تووشی ئاڵۆزیی ئاڵۆزیی بازاڕ دێین. ئێستەش خەڵکی هەمبەر بە "پاکێجی ئەورووپی" شەرتی مەکەن. هەڵبەت ئەورووپییەکان چاویان دەرێ! ئەوان ناچارن ڕوونی بکەنەوە کە چۆن دەیانەوێ بەو شتەی ناویان ناوە پاکێج، بەرژەوەندییەکانی ئێمە بپارێزن، بەڵام ئێوە ئەمە مەکەنە پرسی سەرەکیی وڵات؛ گرینگ نییە پاکێجی ئەورووپی بێت و نەبێت. ئێمە کۆمەڵێک کارمان لە وڵاتدا هەیە، توانستگەلێکمان لە وڵاتدا هەیە و دەبێ ئەو توانستانە وەدی بێن؛ بچن بە دوای ئەو توانستانە. واباشە رێگەی باشترکردنی دۆخی ئابووریی وڵات بە شتێک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە گرێ مەدەنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی بەشگەلێک لە لێدوانەکانی رێبەری باڵای لەوبارەیە، ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی بیانی بە دواوە بوو.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێک کە لەوبارەیە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا خامنەیی گومان و دڕدونگیی خۆی بۆ یارمەتیی ئەورووپا بە تاران هەمبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا دەربڕی. بەڕێزیان لە مانگی جووڵای ساڵی ڕابردووی زایینی (پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی) هۆشداری بە دەوڵەت دابوو کە فریوی وڵاتانی ئەورووپی و بزەی سەر لێویان مەخۆن.

شایانی باسە، میدیای زایۆنیی جروزالم پۆست، هەواڵدەریی چەنێل نیووزی ئاسیا و ماڵپەڕی "عرب نیوز"یش ڕەنگدانەوە لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی‌یان بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕۆماڵ دا.

هەروەها هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا وێرای بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی رێبەری باڵای شۆڕش لەوبارەیە، ڕایگەیاند: رێبەری ئێران هۆشداری بە دەوڵەتی ئەو وڵاتە دا کە هیوایان بە ئەورووپا نەبێت. ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە زمانی بەڕێزیانەوە نووسی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ساڵی ٢٠١٥ "ناتوانێ کێشەگەلی ئابووری چارەسەر بکات".

ئەوە لە کاتێکدایە کە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "ئەی بی سی نیووز"، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست و کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی فاکس نیووزیش وتەکانی رێبەری باڵایان ڕۆماڵ داوە.

میدیای زایۆنیی تایمز ئاو ئیسرائیلی‌یش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بە پەلە لەوبارەیە نووسی: لە ماڵپەڕی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە گێڕانەوە لەو بووسراوە کە بەڕێزیان لە مانگی جووڵای ساڵی ڕابردووی زایینی هۆشداری دابوو کە "ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ساڵی ٢٠١٥ ناسراو بە بەرجام ناتوانێ کێشەگەلی ئابووری ئێمە چارەسەر بکات".

هەواڵدەریی ئانادۆلو ڕەنگدانەوەی هۆشداری رێبەری باڵای بەم چەشنە ڕۆماڵ داوە: رێبەری ئێران بە ڕەخنەگرتن لە گرێ دانەوەی کێشەگەلی ئابووریی ئێران بە بەرجام و پاکێجی ئەورووپی، ئەو جۆرە کارەی بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی وڵات زانی و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "ڕەوتەکە شلگێرانە لە بازنەی توانستەکانی وڵات پێوشوێن بگرن و چاوەروانی ئەم و ئەو نەبن".

هەروەها هەواڵدەریی یۆرۆنیووز لەوبارەیەوە نووسی: رێبەری باڵای ئێران چەند مانگ لەوە پێش ڕایگەیاندبوو کە تاران چاوەروانی ئەورووپا نەبێت. عەلی خامنەیی لە دیداری مانگی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی لە گەڵ سەرۆک کۆمار و ئەندامانی وەفدی دەوڵەتی ئێران پێی ڕاگەیاندبوون: ئێمە رۆژێک کێشەگەلی ئابووریی وڵات دەخەینە ئەستۆی بەرجام، بەڵام بەرجام نەیتوانی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەمان چارەسەر بکات و یارمەتییەکی ئەوتۆمان بداتێ ... ئێستەش خەڵکی هەمبەر بە "پاکێجی ئەورووپی" شەرتی مەکەن. هەڵبەت ئەورووپییەکان چاویان دەرێ! ئەوان ناچارن ڕوونی بکەنەوە کە چۆن دەیانەوێ بەو شتەی ناویان ناوە پاکێج، بەرژەوەندییەکانی ئێمە بپارێزن، بەڵام ئێوە ئەمە مەکەنە پرسە سەرەکیی وڵات.

News Code 25392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =