بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی شێعری بڵیندی "ئیسماعیل" بەرهەمی بە پێز و ناوازەی "ڕەزا بەراهەنی" نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ناسراوەی ئێرانی بە وەرگێڕانی "جەماڵ مەلایی" شاعیری توانای سنەیی، لا لایەن ناوەندی غەزەڵنووس لە سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە.
مەلایی لەوبارەیەوە وتی: ئیسماعیل شێعرێکی بڵیندە و فۆڕم و داڕشتەیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە و بە واتایەک وەک باشترین بەرهەمی شێعریی بەراهەنی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا ناوی لێ دەبرێت.
وتیشی: ئەم شێعرە لە ڕاستیدا دەقێکی شینگێرییە کە "ڕەزا بەراهەنی" بۆ هاوڕێی شاعیری "ئیسماعیل شاهڕوودی" نووسیویە و بە هۆی دەوڵەمەندیی شێعرەکە، لەو کاتەوە توانیوە درێژە بە ژیانی خۆی بدات و شوێندانەر بێت لە سەر شێعر و نووسراوەی بەرەکانی دوای خۆی لە ئەدەبی کوردی و فارسی و تەنانەت تورکیشدا.
شایانی باسە کە وێنەی ڕووبەرگی کتێبە شێعری "ئیسماعیل" لە چاپی غەزەڵنووسدا بەرهەمی هونەرمەندی ناسراوە "باسم ڕەسام"ـه و خود کتێبەکە پێنجشەممەی ڕابردوو بە فەرمی لە لایەن ناوەندی غەزەڵنووس لە سلێمانی ڕوونوێنی کرا و کەوتە بەردەستی هۆگرانی فەرهەنگ و هونەری کوردی.
بۆچوونی ئێوە