به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ته‌له‌فیزیۆنی ڕووسیا خشته‌یه‌ک له ژێرخانه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکای بڵاو کرده‌وه که له ئه‌گه‌ری هێرشێکی ناڤۆکی له ماوه‌ی که‌متر له 5 خوله‌ک ده‌کرێنه ئامانج.
له‌م ئامانجانه‌دا ناوی پێنتاگۆن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له که‌مپ دهیویدی مریله‌ند ده‌بینرێت.
ئه‌م وێنابه دوای ئه‌وه بڵاو کرایه‌وه که پووتین ڕایگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ین تاکوو قه‌یرانێکی مووشه‌کی دیکه وه‌ک کوبا ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه.
ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا دوای ئه‌وه زیاتر بوو که ئه‌مریکا بڕیاری دا له په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی ناوه‌ندی ناڤۆکی بکشێته‌وه. پووتین له‌مباره‌وه وتی: ڕووسیا ناچاره بۆمبه ناڤۆکییه‌کان له سه‌ر پاپۆڕه سه‌ربازییه‌کانی جێگیر بکات.
شایانی باسه که ڕووسیا له حاڵی ساز کردنی مووشه‌کی سه‌رووی ده‌نگه که ده‌توانێت بۆمبی ناڤۆکیش له سه‌ر دابنرێت.
Your Comment