ڕۆڵی ئەمریکا لە زاڵکردنی داعش بە سەر ناوچەگەلێکی ئەنبار

بەرپرسێکی ڕێکخراوی بەدری عێراق جموجۆڵی ئەمریکییەکان بۆ بەدەستەوەدانی ناوچەگەلێکی پارێزگای ئەنباری لە رۆژئاوای عێراق بە تیرۆریستانی داعشی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، قەسی ئەنباری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی بەدر لە پارێزگای ئەنباری عێراق لە بوونی تیرۆریستانی داعشیی هەڵاتووی سووریا لە بنکەیەکی ئەمریکی لەو پارێزگایە هەواڵی دا و سەبارەت بە هەوڵی واشنتۆن بۆ بەدەستەوەدانی ناوچەگەلێکی پارێزگای ئەنبار بە تیرۆریستانی تەکفیری هۆشداری دا.

وتیشی: تیرۆریستانی جەنایەتکاری داعشی لە بنکەگەلی سەربازیی ئەمریکا و ساراکانی نزیک بەو بنکانە وەک شوێنی هێمنی خۆیان کەڵک دەبەن. هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆریستی و ڕفاندنی خەڵکی ئەنبار بە چاوەدێریی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکی ئەنجام دەدرێت.

ئەنباری جەختی کرد: هێزەکانی ئەمریکی هەوڵ دەدەن کە هەندێک ناوچە و شوێنی پارێزگای ئەنبار بکەوێتە بندەستی داعش.

News Code 25188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =