به ڕاپۆرتی ئاژاناسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تهلهفوونی ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵگه‌کانی هێرشی کیمیایی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سووریا ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ی فه‌ڕه‌نسا کرا.
کۆشكی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕاگه‌یاند که زانیارییه‌کانی خۆ ئاماده کردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان بۆ هێرشی کیمیایی ڕاده‌ستی فه‌ڕه‌نسییه‌کان کراوه و ئه‌وان له‌م بابه‌ته ئاگادارن.
به‌م حاڵه‌شه‌وه له‌م هه‌واڵه ئاماژه نه‌کراوه، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ڕووسیا ڕاده‌ستی فه‌ڕه‌نسییه‌کانی کردووه چ جۆره به‌ڵگه و زانیارییه‌کن.
تاکوو ئێسته وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئه‌ورووپا دوای چه‌ندین هێرشی کیمیایی له سووریا ده‌وڵه‌تی ناوههندیان تۆمه‌تبار کردووه. ئه‌گه‌رچی مسکۆ و ده‌میشق به تووندی ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه که کاری تیرۆریسته‌کانه.
Your Comment