ئەنجومەنی ئاسایش هێرشی تیرۆریستی لە باشووری ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد

ئەندمانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیانییەیەک هێرشی تیرۆریستی لە سیستان و بەلووچستانی نەشیاو وەسف کرد و داوای هاوکاری تەواوی وڵاتەکان لە گەڵ دەوڵەتی ئێرانی کرد بۆ لێپرسینەوەی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیانییەیەک هێرشی تیرۆریستی شەوی سێشەممە لە سیستان و بەلوچستانی ئێران کە بووە هۆی شەهید بوونی ٢٧ کەس و بریندار بوونی ١٣ کەس، بە توندی ئیدانە کرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە دەربڕینی قووڵترین هاودەردی ە سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵەی داخداری شەهیدانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە و هەروەها دەوڵەتی ئێران، هیوای ساغ بوونەوەی بۆ برینداران خواست.

ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە هەروەها لە سەر پێویست بوونی هۆکارەکان، رێک خەرەکان و پاپشتانی دارایی ئەو هێرشە تیرۆریستییە و جەختی کرد و داوای لە هەموو وڵاتەکان کرد کە بە پێێ بەڵێنەکانی خۆیان لە سەر مافی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، لە گەڵ دەوڵەتی ئێران و بەرپرسانی پێوەندیداری دیکە لە ئو بوارە هاوکاری بکەن.

News Code 25026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =