بەرهەم هێنانی پاپۆڕی شەڕکەر بە ٨٠ نات خێرایی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات

فەرماندەی هیزی دەریایی سپای پاسداران وتی: بەرهەم هێنانی پاپۆڕی خێرای شەڕکەر بە ٨٠ نات خێرایی لە ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە وەزارەتی بەرگری، سەردار عەلی فەدوی لە ڕێوڕەسمی پێدانی فەرمیی دەیان پاپۆڕی خێرای کلاسی عاشوورا، زۆلفەقار و گەشتی فریاکەوتن بە هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەندەر عەباس، وتی: لە کاتێکدا کە تەواو هێزە دەریاییەکانی جیهان لە پاپۆڕی بە خێرایی ٣٥ نات بەهرە دەبەن، هێزی دەریایی سپای پاسداران لە ئێستادا پاپۆڕی خێرای شەڕکەر بە خێرایی ۶۰ ناتیان لە بەردەستدایە.

فەدوی وتیشی: ئەم پاپۆڕانە لە لایەن پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری داڕشتراو و بەرهەم هاتوون.

فەرماندەی هیزی دەریایی سپای پاسداران وێرای ڕاگەیاندنی هەواڵی بەرهەم هاتنی پاپۆڕی خێرای شەڕکەر بە ٨٠ نات خێرایی لە ساڵی داهاتوو، زیادی کرد: هێزی دەریایی سوپا تەنیا هێزێکی دەریایی جیهان دەبێت کە لە ئاوەها ئیمکاناتێک بەهرە دەبات.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: چالاکی، داهێنان و نوێخوازی بۆ داڕشتەی باشی جیهازات و ئیمکانات لە تایبەتمەندییەکانی بەرهەم هێنانی جیهازاتی سەربازی لە ناوخۆی ئێرانە.

سەرتیپ فەدوی لە کۆتاییشدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەبەرهێنانی هێزی دەریایی بە توانا و بە ئیمانی سوپا و ئەرتەش، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرگری لە سنوورە دەریاییەکانی خۆی.

 

News Code 2478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =