په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی چاوش ئۆغڵۆ و نێچیرڤان بارزانی

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی شیلادزێ پەیوەندی بە سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ کردووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی یە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتى هەرێمەوە و کردووە و هۆکار و دۆخی  ئاڵۆزییەکانی شیلادزێو هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازی تورکیایان تاوتوێ کردووە.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە کە رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر ئەو ھێرشە گرتووەتەبەر کە کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سەر بە سوپای تورکیا لە باکووری عێراق و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەست پێکردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت دژی بۆردومانەکانى سوپاى تورکیا و شەهیدکردنى هاووڵاتییانى مەدەنى، ژمارەیەک هاوڵاتی ناحیەى شێلادزێ خۆپیشاندانێکیان کرد و هێرشیان کردە سەر بارەگای سوپاى تورکیا لە ناحییەکە و ئاگریان تێبەردا، بەهۆى گرژى و ئاڵۆزییەکانیشەوە منداڵێکى تەمەن ١٢ ساڵ شەهید بووە و نزیکەى حەوت خۆپیشاندەریش برینداربوون.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورکیاش بریندار بوونه‌.

دواتریش ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ویستیان لە باکوری عێراق هەڵەیەکی گەورە بکەن، بەڵام فڕۆکەکانمان هەستان و بڵاوه‌یان پێیان کرد.

News Code 24617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =