پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ڕووسیا پێشکەوتنی بەرچاوی بووە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدار لە گەڵ هاوتای ڕووسی خۆی لە مسکۆ وتی: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ڕووسیا پێشکەوتنی بەرچاوی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە مسکۆ لە گەڵ ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەردۆغان لەو کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی دوای ئەو دیدارە لە گەڵ هاوتای ڕووسیی خۆی وتی: پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مسکۆ پێشکەوتنی بەرچاوی بووە و ئەوە بابەتە کاریگەری ئیجابی هەیە لە سەر سەقامگیریی ناوچە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی: بەڕێوەچوونی دانیشتنە سێ قۆڵییەکانی (تورکیا، ڕووسیا و ئێران) لە سووچی، ئەنقەرە و تاران سەرنجی کۆمەڵگای جیهانیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و چاوەروانی دەکرێت کە ئەو دانیشتنانە لە قۆناغەکانی داهاتوودا کاراتر و بە سوودتر بێت.

News Code 24554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =