AP ١٣٩٧ ڕێبەندان ٣ ١١:٤١

لە حەڵەب ڕووی دا؛

سوپای سووریا هێرشی کرده‌ سه‌ر بەرەی نوسرە

سوپای سووریا هێرشی کرده‌ سه‌ر بەرەی نوسرە

سەرچاوە مێدیاییەکان لە ڕوودانی پێکادانی توند لە نێوان سەربازانی سوپای سووریا و تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە ڕۆژاوایی حەڵەب هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی مەیادین، سەربازانی سوپای سووریا لە گەڵ تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە پێک هەڵپرژان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو پێکادانە لە ناوچەی " جمعیە الزهرا" لە حەڵەب ڕووی داوە و زۆر توند بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکان، سوپای سووریا ژمارەیەک لە چەکدارە تیۆریستییەکانی لە ئەو پێکدادانە کوشتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایه‌ کە لەم دواییەدا سوپای سووریا هێرشی بەربڵاوی ٤٠٠ چەکداری بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەدلەب شکست داوە.

News ID 24536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha