بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهان عومەر ژنێکی موسڵمانی تازە دەرچوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە رێپێوانی رۆژی ڕابردووی ژنانی ئەمریکی نووسی: ۱۶ ملیۆن ژن لە ئەمریکا لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین. ١٣ ملیۆن کەسیان بیمەی نییە و بەو هۆیە خۆپیشاندانمان نیشان داوە.
رۆژی ڕابردوو هەزاران کەس لە ژنانی ئەمریکا لە سێهەمین ساڵوەگەری سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
ڕێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە سەرتاسەرییە دەڵێن لە خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ وەک کەرەسەیەک لە پێناو داخوازیی بەرزکردنەوەی مووچە و بەهادان بە تەندروستی ژنان و مافی دەنگدان، بەهرە دەبەن.
تەرکیز لە سەر هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ کە ڕەنگە هاوکات بێت لە گەڵ ئامادەبوونی ترامپ وەک بەربژێری پارتی کۆماریخواز، یەکێکی دیکە لە پرسە ئاماژە پێدراوەکان لە لایەن ژنان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ بوو.
ئەو خۆپیشاندانانە هەروەها دەرفەتێک بوو بۆ نرخاندنی ئەو دەسکەوتگەلەی کە ژنان لە ماوەی ساڵی زایینی ڕابردوو لە بواری سیاسیدا مسۆگەریان کردووە.
شایانی باسە لە هەڵبژاردنە نێوان خولییەکانی کۆنگریسی کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەڕێوە چوو؛ ژنانی دیموکرات لە بەستێنی فیدراڵ و ویلایەتی درەوشانەوە و شایەدی بەشداری و چوونی ژنانی موسڵمان و ڕەش پێست لە بواری سیاسیی ئەمریکا بووین.
Your Comment