لێکۆڵەرانی ناسا گۆیەکی زەبەلاحی هاوشێوەی زەوییان دۆزیەوە

دوو لێکۆڵەری ناسا بە یارمەتی زانیارییەکانی کۆپلر گۆیەکی زەبەلاحی هاوشێوەی زەوییان دۆزیوەتەوە کە لە مەودای ٢٢٦ ساڵی تیشیکی دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، دوو لێکۆڵەری ناسا بە کەڵک وەرگرتن لە زانایرییەکانی تێلٶسکۆپی گەردوونی کۆپلر، گۆیەکی زەبەلاحی هاوشێوەی زەوییان دۆزیوەتەوە.

ئەو گۆیە ۲-۲۸۸Bb ناویەتی و دوو ئەوەندەی زەوی دەبێت. بە گوێرەی زانیارییەکان ۲-۲۸۸Bb لە مەودای habitable zone ئەستێرەکەی خۆیدایە. هەر ئەوەش کارناسانی بە بوونی ژیان لە ئەو گۆیە هیوادار کردووە.

بە هەر حاڵ ئەو گۆیە زەبەلاحە لە مەودای ٢٢٦ ساڵی تیشکی و لە شوێنگەی فەلەکی Taurus دایە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ناسا ئەگەری ئەوە هەیە لاشەی ئەو گۆیە بەردی یان خود وەکوو نێپتۆن پڕ لە گاز بێت.

سەیر لەوەدایە کە بە پێی وتەی لێکۆڵەران قەبارەی ئەو گۆیە لە نێو گۆیەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو زۆر دەگمەنە. ئادینا فنیستین یەکێک لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی شیکاگۆ و ڕێبەری ئەو لێکۆڵینەوە دەڵێت: ئەوە دۆزینەوەیەکی زۆر سەیرە.

News Code 24279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =