ئاژانسی مێهر - به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: ڕۆژی پێشوو، ڕیچارد گۆڵدبێرگ ئه‌ندامی دژه ئیرانی ڕێکخراوی به‌رگری له دیموکڕاسی به فه‌رمانی ترامپ بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا. ئه‌و له سه‌رده‌می ئۆباما داڕێژه‌ری سه‌ره‌کی گه‌ماڕۆکان له دژی ئیران بوو، به‌ڵام دوای ڕێککه‌وتنی به‌رجام له کاره‌که‌ی خۆی کشایه‌وه.
گۆڵدبێرگ ئه‌ندامی ڕێکخراوی به‌رگری له دیموکڕاسی و نوێنه‌ری کۆماری خوازه‌کانی له سینا بۆ دانوستانه‌کان بووه.
ئه‌و که‌سێکی بڕیارده‌ر و کاریگه‌ر له کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستینییه‌کان و ئیسڕائیلییه‌کان بووه. یه‌کێک له پێشنیاره‌کانی ئه‌و ڕاگرتنی یارمه‌تی ئه‌مریکا به ڕێکخراوی فریاکهوترن و هه‌لی کاری فه‌له‌ستینییه‌کان له‌م دواییه بوو.
گۆڵدبێرگ دههرچووی ڕۆژنامه‌نووسییه و ماسته‌ری له سیاسه‌تی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری حکومی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێکی باڵای هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له کاتی شه‌ڕی دژ به ئه‌فغانستان بوو.
له ساڵی ۲۰۰۴وه تاکوو ۲۰۱۴ له کۆنگره‌ی ئه‌مریکا کاری کردووه و ڕاوێژکاری باڵای مارک کرێک سیناتۆری پێشیی ئێلینۆیز بوو. له ۲۰۱۵ تاکوو ۲۰۱۷ له نووسینگه‌ی بروس ڕاونێر، فه‌رمانداری ئیلینۆیز ئیشی کردووه.
ئه‌و که‌سێک بووه که یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای دا تاکوو چاودێڕی به سه‌ر کاروباری ڕۆژانه وه‌ک ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی، ئه‌منیه‌تی گشتی و که‌رتی ته‌ندروستی گشتی بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێشنیار کرد که هه‌موو ئه‌م سه‌ندووقه خانهنشینییانهی داخست که دژی ئیسڕائیل به‌شداری گهماڕۆکانیان ده‌کرد، ئه‌مه ده‌نگۆی زۆری به‌دواوه بوو.
ئه‌و له زۆر بواری وه‌ک دابین کردنی مالی بیانی، یارمه‌تی ئه‌منیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، پراستنی ئاشتی جیهانی، په‌ره‌دان به ته‌ندروستی و ده‌رمانی جیهانی ئیشی کردووه.
ئه‌و یه‌ێک بووه که بڕیارده‌ره‌کانی ژووری بازه‌رگانی ئه‌مریکا و چین، ئه‌و سه‌رپه‌ره‌شتی په‌ره‌دان به هاوکاری مووشه‌کی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل بووه ڕۆڵی گه‌وره‌ی له دروست کردنی گۆمه‌زی ئاسنی ئیسڕائیلدا بوو.
ئه‌و هه‌روه‌ها له کۆنگرێسی ئه‌مریکا وه‌ک که‌سێک که داڕێژه‌ری سه‌ره‌کی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران بوو ناسرا. دانوستانکاری سه‌ره‌کی کۆماریخوازه‌کان بۆ گه‌ماڕۆدانی بانکی ناوه‌ندی ئیران، سیستمی مالی سویفت و به‌شه ئابوورییه زه‌به‌لاحه‌کانی ئێران بوو.
گۆڵدبێرگ هه‌روه‌ها یاسای مافی مرۆڤ و دیموکڕاسی له ئێران که بریتی بوو له گه‌ماڕۆ دانی سه‌ختی ئێرانی داڕشتووه.
دوای پێکهاتنی گرووپی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا، چی دیکه ئاشکرا بووه که ئه‌مریکا دوای شکست له ئاستی جیهان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران، له دوای گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌مریکایی-زایۆنی بۆ دژایه‌تی کردنی ئێرانه. یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م گرووپه ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران و ئاماده کردنی دۆخه‌که بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانه.
ئه‌و ئه‌مساڵ هاوین له‌گه‌ڵ جه‌یکوب ناگێل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئیسڕائیل دیداری کرد و له‌م دیداره جه‌ختی کرد که ئه‌مریکا ده‌بێت له هه‌موو توانی بۆ گهماڕدانی ئێران به مه‌به‌ستی زه‌رب دان له به‌رنامه‌ی ناڤۆکی تاران سوود ببات.
بۆ نموونه گۆڵدبێرگ و ناگێل ئاماژه‌یان کردووه که ئه‌وو ده‌وڵه‌تانه‌ی که به‌شدارن له ساز کردنه‌وه‌ی ڕیئاکتۆری ئێران، ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌مریکاوه گه‌ماڕۆ بدرێن.
به‌م کاره ترامپ ده‌توانێت پاگه‌نده بکات ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌رقاڵی یارمه‌تی دانی ئێرانن تاکوو ڕیئاکتۆری ناڤۆکی ئه‌راک نوێژه‌ن بکه‌نه‌وه، به‌شداری ده‌که‌ن له په‌ره‌دان به چه‌کی ناڤۆکی.
ئامانجی ئه‌م پلانه لێدان و ده‌ست گرتن به سه‌ر هه‌موو ئه‌و داراییانه‌یه که په‌یوه‌ندیان به نوێژه‌ن کردنه‌ویه ڕیئاکتۆری ناڤۆکی ئه‌راکه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ش وڵاتانی بیانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌نگاوی دیکه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی واشنتۆن له ئاژانسی ناڤۆکییه بۆ بڕێنی بودجه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به‌رده‌وام بێت له هاوکاری کردن و یارمه‌تی دانی ته‌کنیکی ئێران و به‌شداری کردن له کۆنفڕانس و سمیناره‌کان له تاران.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که به پێی به‌رجام، ئاژانس ده‌بێت هاوکاری ناڤۆکی ئێران له بواری لێکۆڵینه‌وه و ته‌کنیکی بکات. وه‌ک پڕۆژه‌ی هاوکاری بۆ مۆدێڕن کردنی ڕیئاکتۆری ئه‌راک.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م گرووپه‌ی نزیک له ترامپ له ڕاستی نه‌ک سنووردار کردنی سیستمی ناڤۆکی ئێران یان که‌م کردنه‌وی مه‌ترسییه‌کانی چه‌کی ناڤۆکی له تاران، به‌ڵکوو ئاماده کردن و ساز کردنی دۆخه‌که بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانه. هه‌ر بۆیه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان وه‌گڕ خستووه تاکوو به‌رجام لاواز بکه‌ن و داوای چاودێڕی نایاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن تاکوو به‌م پلانه به ئامانجی خۆیان له دژی ئێران بگه‌ن.
وه‌ک دیاره ئه‌مریکا ئاماده‌یه تاکوو به هه‌موو هێز و توانی خۆی دژایه‌تی ئێران بکات و له‌م ڕێگه‌ش له گهماڕدانی هاوپه‌یمانه‌کانی خۆشی ناوه‌ستێت.
Your Comment