بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند کە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە هێرشی مووشەکی خۆیاندا بنکەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سەربازانی بریتانیایی لە ناوچە شەعفە هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرەزوور لە سووریایان کردە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەوای ڕووسیا یەوم، ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: ئەو هێرشە مووشەکییە بووە هۆی کوژرانی هێزێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل و بریندار بوونی هێزێکی دیکە و هەروەها بریندار بوونی دوو سەربازی بریتانیایی.
Your Comment