ئایا سەربازانی ئەمریکی کە لە سووریا کشانەوە چوونەتە عێراق؟

سەرچاوەیەکی کوردی بە هەواڵی پێوەندیدار بە چوونی سەربازانی ئەمریکا کە لە سووریا کشاونەتەوە بۆ بنکەی مەخموور لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی کوردی بە هەواڵی پێوەندیدار بە چوونی سەربازانی ئەمریکا کە لە سووریا کشاونەتەوە بۆ بنکەی مەخموور لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

ڕشاد کەلالی لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەخموور ڕایگەیاند: هەواڵی پێوەندیدار بە چوونی بڕێک لە سەربازانی ئەمریکی بۆ بنکەی سەربازی لە مەخمور ناڕاستە. لە بنکەی سەربازی مەخموور لەشکری سێهەمی پۆلیس و گوردانی تۆپخانەی ئەمریکا کە ژمارەیان ناگاتە ٢٠٠ کەسیش، جێیان گرتووە.

ناوبراو جەختی کرد: هیچ سەرباز یان خود ڕاوێژکاری ئەمریکی لە سووریاوە نەهاتوونەتە ئەو بنکەیە. هەواڵەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە باس لە ئەوە دەکات کە ئەمریکییەکان مانەوەیان بۆ ٤ مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە و ڕێککەوتن سەبارەت بە نەکشانەوەیانە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەنالی مەیادین لە چوونی یەکەم گرووپی سەربازانی ئەمریکی بۆ بنکەیەک لە نزیکی هەرێمی کوردستان هەواڵی دابوو.

News Code 24027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =