به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پیشانگای به‌رهه‌مه خۆشنووسییه‌کانی ئاوات مه‌زهه‌ری له ۹ به‌فرانبار و بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته له گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما په‌ردیسی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م پێشانگایه ۲۵ به‌رهه‌می خۆشنووسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده نمایش ده‌کرێت.
ئاوات مه‌زاهری له ساڵی ۱۳۸۹وه ده‌ستی به کاری خۆشنووسی کردووه و له ساڵی ۱۳۹۵ پله‌ی باڵای خۆشنووسی له ئێران به ده‌ست هێناوه.
له‌م ماوه‌یه‌ش له ۱۳ پێشانگای ناوخۆیی و جیهانی به شێوازی تاک و گرووپی به‌شداری کردووه.
شایانی باسه که پێشانگای خۆشنووسی ئاوات مه‌زهه‌ری ۹ به‌فرانبار ده‌کرێته‌وه و هه‌ر ڕۆژ له دوو نۆبه‌ی به‌یانی و ئیواره لاینگرانی خۆشنووسی ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م پێشانگایه بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە