بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بە باشی لە وڵاتانی دراوسێ و سنوورەکانی ئەم وڵاتە درێژەی هەیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لێژنەی فریاگوزاری سووریا ڕایگەیاند کە میانەی ساڵی ۲۰۱٨ تاکوو ئێستە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هەروەها ئاماژە کراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان لە ڕێگەی لوبنانەوە چوونەتەوە بۆ سووریا.۸
Your Comment