به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کانی ئه‌لمه‌یادین ڕایگانگهیاند که ستێفان دی میستۆرا، نێردەی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا بۆ ۱۳ی مارس دوا ده‌خات.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که مسکۆ و واشنتۆن داوایان کردووه تاکوو خولێکی نوێی دانوستانی ئاشتی سووریا به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه دووهه‌مین جاره که دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا دوا ده‌که‌وێت، پێشتر بڕێار بوو ئه‌م دانوستانه ۷ی مارس به‌ڕێوه بچێت که که‌وته ۹‌ی مارس و ئێسته‌ش بۆ ۱۳ی مارس دوا ده‌که‌وێت.
دی میستۆرا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که دوا خستنی دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا به هۆی کێشه‌ی لۆجیستیکی و ته‌کنۆلۆژیه‌وه ڕووی داوه.
شایانی باسه جان کری و سرگئی لاورۆف وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا ڕۆژی شه‌مه له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا جه‌ختیان کرد بوو.
Your Comment