AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٣٠ ٢١:٣٠

پێنتاگۆن ڕایەیاند؛

کشانەوەی ۷ هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان

کشانەوەی ۷ هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان

دەوڵەتی ئەمریکا لە میانەی چەند مانگی داهاتوو ۷ هەزار هێزی سەربازی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، دوو بەرپرسی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە دۆناڵد ترامپ نزیک بە ۷ هەزار هێزی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

ئەم ژمارەیە نیوەی ئەو ۱٤ هەزار هێزەی ئەمریکایە کە لە ئەفغانستان ئامادەن.

بەرپرسێکی ئاگادار لەمبارەوە وتی: ترامپ ئەم بڕیارەی هاوکات لەگەڵ بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا گرتووە. ئەم کارە ڕەنگە هەنگاوێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادە بوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە دوای ۱۷ ساڵ.

فەرماندە ڕێبێکا ڕێباڕیج، وتەبێژی پێنتاگۆن لەمبارەوە هیچی ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژنامەی والستریت ژورنال یەکەم ڕۆژنامە بووە کە ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە.

News ID 23781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha