رێگە نادەین شەنگال ببێتە بنکەی دووهەمی پەکەکە

وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە ئەنقەرە هیچ کات رێگە نادات شەنگال ببێتە بنکەی دووهەمی پەکەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، هولۆسی ئاکار ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا سەبارەت بە بوودجەی وەزارەتی بەرگری، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تا کاتی لە ناوچوونی یەکجاریان درێژەی دەبێ.

ئاکار وتیشی: چاوەڕوانیمان لە حکوومەتی عێراق ئەوەیە کە هاوکاریمان بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە بوونی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە بهێنرێت لە سەر خاکی ئەو وڵاتە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق، سووریا و سەرجەم دراوسێیەکانی دەگرێت، جەختی کرد: بەوەشەوە رێگە نادەین شەنگال لە باکووری عێراق ببێتە بنکەی دووهەمی پەکەکە و قەندیلێکی دیکە.

ڕاشیگەیاند: لە پێناو ئاسایشی وڵات و گەلەکەماندا، تا ئەو کاتەی بنەبڕ کردنی یەکجاریی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لەو شوێنانە بوونیان هەیە، ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەیان دەبێت.

وەزیری بەرگریی تورکیا وێرای بیرهێنانەوەی بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ وەدەرنانی هیزەکانی کوردی سووریا (- YPG یەکینەکانی پاراستنی گەل) لە شاری مەنبەج، ڕوونی کردەوە: سەرەڕای ئەو بەڵینانە، بەڵام یەپەگە لەو شارە چاڵی هەڵکەندووە، سەکۆی ئامادە کردووە.

ئاکار بە دووپاتکردنەوەی پاگەندەکانی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتایی هەڕەشەی کرد: لە نزیکەوە چاودێریی بابەتەکە دەکرێت و ئەگەر بێت و ئەو بەڵێنانەی کە دراون جێبەجێ نەکرێن، هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە کە کات و شوێنی هات، تیرۆریستانی ئێرەش لەو چاڵانەی هەڵیانکەندووە، دەنێژرێن.

News Code 23729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =