دژایەتی لە گەڵ کرانە وەزیری هاوسەری خۆبەخشێکی سەدام

سەرچاوەگەلی عێراقی، ڕوانیانە دەژایەتیی پەرلەمانتاران لە گەڵ بەربژێربوونی وەزیری پەروەردە بە هۆی خۆبەخشبوونی هاوسەرەکەی لای سەدام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سەلام هادی نوێنەری هاوپەیمانی سائێرۆن جەختی لە زەروورەتی گۆڕینی بەربژێرە دیاری‌کراوەکان بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری کرد و وتی: ئەگەر پێداگری لەو ناوانە بکرێت، پێدەچێ دەنگی پێویست مسۆگەر نەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد کەربولی لە هاوپەیمانی بەنا ڕایگەیاند: هاوپەیمانی چاکسازیی عەمار کۆکن لە سەر لێکدانەوەی دەنگی متمانە بە ٤ وەزیر و ئێمەش لە "بەنا"دا ڕازین بۆ ٥ وەزیر و هەڵپەساردنی لێکدانەوەی بەربژێرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێککەوتن بۆ دەنگدان تەنیا بە ٤ وەزیر لە کۆی ٨ وەزیرەکە هەواڵی دا و وتی: کەسانی ناسێندراو بە پەرلەمان بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، پەروەردە و داد لە دانیشتنی ئەوڕۆدا لێک نادرێنەوە.

هاوکات هەندرین لزکین لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرەڕای دژایەتیین یەکێتی نیشتمانی لە گەڵ بەربژێری دیاری کراو بۆ پۆستی وەزارەتی داد، دەستهەڵگری بەربژێرێتی دارا نوورئەدین بۆ ئەو پۆستە نابین.

ناوبراو ئاماژەی بە ئەگەری لێکنەدرانەوەی بەربژێرانی پۆستەکانی بەرگری و ناوخۆ لە دانیشتنی ئەوڕۆدا کرد.

لە لایەکی دیکەوە کازم سەیادی پەرلەمانتارێکی دیکەی عێراقی باسی لەوە کرد کە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق دژی بە وەزیرکرانی بەربژێری دیاری کراو بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردەن، چونکە ئەوە وەزارەتێکی هەستیارە و ئەرکی پەروەردەی جیلی داهاتووی لە ئەستۆیە و ناکرێ ئەو پۆستە بدرێتە کەسێک نزیک لە بەعسییەکان. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هاوسەری سەبا تائی یەکێکە لە خۆبەخشانی سەدام و باوکیشی لە بەرپرسانی باڵای حزبی بەعس بووە. جگە لەوە سەبا تائی کارنامەیەکی باشی لە وەزارەتی ڕاهێنانی باڵا هەیە، نەک لە وەزارەتی پەروەردە.

سەرچاوەیەکی دیکە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە ئامادەنەبوونی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، وتی: لە دانیشتنی ئەمڕۆدا تەنیا پرسی دەنگی متمانەدان بە چوار وەزیر تاوتوێ دەکرێت.  

News Code 23726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =