دیمەشق خوازیاری کاردانەوەی جیهانی بە کارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بوو

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێرای ئیدانە کردنی هێرشەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، خوازیاری کاردانەوەی بە پەلە و جێدی هەمبەر بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاراستە کردنی نامەیەک بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش، هێرشەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە: درێژەی کوشت‌وبڕ و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دژی خەڵکی سڤیلی سووریا و وێران و خاپوور کردنی خانوبەرە و سەرچاوەگەلی مەعاشیان و بەها نەدان بە ئەنجومەنی ئاسایش لەوبارەیە، نیشاندەری کرداری دزێو و ناحەزی ئەو هاوپەیمانییە لە سووکایەتی بە شەرعییەتی نێودەوڵەتییە.

هەروەها لەو نامەیەدا هاتووە: سووریا هەمدیسان داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە بەرپرسایەتیی خۆی لە رێگەی جموجۆڵی بە پەلە و جیدی بۆ وەستاندنی جەنایەت و دەستدرێژی و کوشت‌وبڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سووریادا ڕاپەڕێنێت.

News Code 23712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =