بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە لە شەنگال هەواڵی دا.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەکەکە وتی: ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی تورکیا لە شەنگال مادامێک کە گرووپە تیرۆرستییەکان لەوێ هەبن؛ درێژەی دەبێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی هەینی لە بانگهێشتی فاتح یڵدیز باڵوێزی تورکیا لە بەغدا لە ناڕەزایەتی بە پێشێل کردنی بەردەوامی هەرێمی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئەنقەرەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگهێشت کردووە و ناڕەزایەتی خۆیی بە پێشێل کردنی بەردەوامی هەرێمی ئاسمانی عێراق لە لایەن تورکیاوە بە ناوبراو ڕاگەیاندووە.
Your Comment