به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، عادڵ جوبه‌یر له له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له په‌ڕاوێزی ۳۹مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه پشتیوانی له سه‌عد حه‌ریری بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی لوبنان ده‌که‌ین و دژی ڕۆڵی خراپی ئێران و حزبۆڵاین!
ئه‌و سه‌باره‌ت به خاشقجی وتی: له به‌رپرسانی تورکیا داوامان کرد که زانیاری فه‌رمی سه‌باره‌ت به جه‌ماڵ خاشقجی ڕاده‌ستمان بکه‌ن، ئێمه شارۆمه‌نده‌کانی خۆمان به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی تورکیا ڕاده‌ستی ئه‌م وڵاته ناکه‌ین.
جوبه‌یر وتی: له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری جه‌خت ده‌که‌ین له پشتیوانی له خه‌ڵکی سووریا و ڕێکاری سیاسی بۆ یه‌مه‌ن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ڕۆڵی به‌ربڵاوی له هه‌ماهه‌نگی بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه. ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له ڕۆڵی به‌هێزتر. له کوه‌یت و عه‌مان سپاس ده‌که‌م، ئێمه هه‌موومان براین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ئامانجه‌کانی خۆمان بگه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به قه‌ته‌ریش وتی: داواکارییه‌کان به قه‌ته‌ر دراوه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه که ببنه ئه‌ندامێکی چالاک، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که دۆخی ئێسته کاریگه‌ری به سه‌ر کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت. بابه‌تی قه‌ته‌ر ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بگۆڕن و هه‌رجۆره ناکۆکییه‌کیش ده‌بێت له‌ناو خودی ئه‌نجومه‌ن چاره‌سه‌ر بێت.
بۆچوونی ئێوە