به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌وڵاتی ئێران بهSNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی سنووره‌کان له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه ده‌رچوه، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، تاوه‌كو جێبه‌جێ بكرێت.
وتیشی: دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی سنووری پشته، به‌رنامه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی سنووره‌کانی(سه‌یران به‌ن، كێلێ و ته‌وێڵه)ش هه‌یه.
ئاشكراشیكرد: "بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی سنووره‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێم، له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه ده‌رچووه و كاره‌كانیان ته‌واوكردووه، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، تاوه‌كوو بڕیاری نێوده‌ڵه‌تی سنووره‌کان جێبه‌جێ بكرێت."
Your Comment