AP ١٣٩٧ سەرماوەز ١٥ ٢٠:٤٠

کارناسێکی سەربازی ئەمریکی:

ئێران دەتوانێت کەنداوی فارس بە ڕووی پاپۆڕەکانی ئەمریکا دابخات

ئێران دەتوانێت کەنداوی فارس بە ڕووی پاپۆڕەکانی ئەمریکا دابخات

نووسەری گۆڤاری "کاڵچر وارز" ڕایگەیاند کە ئێران دەتوانێت کەنداوی فارس بە ڕووی پاپۆڕەکانی ئەمریکا دابخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مایکل جۆنز نووسەری گۆڤاری کاڵچر وارز ئاشکرای کرد کە ئەگەر رێبەری ئێران فەرمان بدات، ئێران دەتوانێت کەنداوی فارس بە سەر پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری "جان ستنیسی" ئەمریکا دابخات.

جۆنز وتی: ئێستا پاپۆڕە فڕۆکەهەڵگرەکان بوونەتە فۆرمێکی نوێ لە شەڕ. ئێرانییەکان دەتوانن ئەو کەشتیانە کە دەچنە ناو تەنگەڵانی هورموزەوە ڕابگرێت و بە ئاسانی ئەسیریان بکات.

ئەو کارناسە ئەمریکییە وتیشی کە کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە ئایا ئەو کۆپاپۆڕە فڕۆکە هەڵگرە دەتوانێت بەرانبەر هێرشی مووشەکی بەرگری لە خۆیەوە بکات یان خود نا. ئەمە پرسیارێکە کە هیچکەس ناتوانێت وەڵامی بداتەوە. کاتێک هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە دەریای خەزەر هێرشی مووشەکیی کردە سەر سووریا، ئەمریکا پاپۆڕەکانی خۆیی لە کەنداوی فارس بردە دەرەوە.

شیاوی باسە کە برێک سەرچاوەکان هەواڵیان دا کە پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری" جان ستنیس"ی ئەمریکا لە گەڵ کەشتییەکانی تری ئەو وڵاتە تا کۆتایی هەفتە دێنە ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس.

News ID 23482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha